هەواڵی کوردستان ئێستا

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت

2024-04-18 13:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەڵێت: "گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت". ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، لەبارەى ئاڵنگارییەکانى بەردەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بۆ کەناڵ8 دوا و رایدەگەیەنێت، من گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت. باسلەوەشدەکات کە هەڵبژاردنەکە بۆ تەواوى پارتە سیاسییەکان و پڕۆسەى دیموکراسى زۆر گرنگە. ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق لەمیانی ۆدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵ8 لە هەشتەمین دیداری سلێمانی گوتی: "من گەشبینم و دڵنیام کێشەی ئەنجامدانی یاخود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت". گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن لەو بارەیەوە و هیوادارین چارەسەرەکە ئەرێنی و گونجاو